سەردێڕ:

عێراق لیژنەیەکی تایبەت بە لافاو و کارەسات دادەمەزرێنێت

PM:06:03:24/03/2024

976 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی ناوخۆی عێراق رایگەیاند، لەپێناو رێگری کردن لە لافاو و رووبەرووبوونەوەی زیان و کارەساتەکان، لیژنەیەکیان تایبەت بە لافاو و کارەسات پێکهێناوە.


ئەمڕۆ یەکشەممە، عەبدولئەمیر شەمەری وەزیری ناوخۆی عێراق رایگەیاند، پاڵپشتی کارەکانی بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی دەکەن بۆ راپەڕاندنی کارەکانیان لەکاتی دروستبوونی لافاو بۆ ئەو مەبەستە لیژنەیەکی فریاگوزاری تایبەتمەندیان بە لافاو و کارەساتەکان پێکهێناوە.

ئاماژەی بەوەش کرد، ئەرکەکانی بەرگری شارستانی زۆرن، هەربۆیە ناوەندی نیشتیمانی بۆ بەڕێوەردنی کارەساتەکانیان دامەزراندووە، کە ئەرکی رێکخستنی مامەڵە کردنە لەگەڵ کارەسات و زیانەکان.

 

ئەوەشی خستە روو، پێویستە سەرجەم لایەنە پەیوەندیدارەکان ئامادەبن بۆ هەر حاڵەتێکی لەناکاو لە سەرجەم پاریزگاکان.

لە هەفتەی رابردوودا بەهۆی ئەو شەپۆلی بارانبارینەی رووی لە هەرێم کرد، لافاو لە دهۆک و هەولێر دروست بوو و بەهۆیەوە زیان بەر ماڵ و سامانی هاوڵاتیان کەوت و لە دهۆکیش سێ کەس بەهۆی لافاوەکەوە گیانیان لەدەستدا.













گەلەری