سەردێڕ:

هاوڵاتییانی عێراق رۆشنبیرترین و ژیرترین تاکی وڵاتانی عەرەبین

PM:01:39:24/03/2024

2328 جار خوێندراوەتەوە

رۆژنامەی سی ئی ئۆ وۆڵد بڵاوی کردەوە، بە گوێرەی ئامارەکان هاوڵاتییانی عێراق ژیرترین تاکی وڵاتانی عەرەبین و لەسەر ئاستی جیهانیش پلەی ٦١ـەمیان هەیە. دەشڵێت، " بەپێێ تێپەڕبوونی کات دانیشتوانی عێراق زیرەکتر دەبن بەهۆی سیستمی خوێندنەکەیانەوە".


ئەمڕۆ یەکشەممە، رۆژنامەی سی ئی ئۆ وۆڵد بڵاوی کردەوە، دانیشتوان و هاوڵاتییانی عێراق بەراورد بە وڵاتانی تری عەرەبی ژیرتر و زیرەکترن کە بەتێکڕا ئاستی ژیریان ١٠٦.٤٨ خاڵە کە ئەوەش بەرزترین ئاستە لە ناو وڵاتانی عەرەبیدا.

ئاماژە بەوەش کراوە، لە ئاستی رۆشنبیریدا، تاکی عێراقی لە ریزبەندی ٦١ـەکەمینی جیهاندایە و بە تێکڕاش ئاستی رۆشنبیرییان ٨٩.٢٨٪ـە کە ئاستێکی بەرزە.

ئەوەش خراوەتە روو، هۆکاری زیرەکی و بەرزبوونەوەی ئاستی رۆشنبیری هاوڵاتییانی عێراق دەگەڕێتەوە بۆ سیستمی خوێندنیان کە نزیکە لە سیستمی خوێندنی یابانەوە، جگە لەوەی سەدان توێژینەوە و لێکۆڵینەوەی وردیان هەیە لەسەرجەم بوارەکاندا. وتیشی، " تاکی عێراق بە پێێ تەمەن و کات تا دێت زیرەکتر و ژیرتر دەبن ئەوەش خاڵێکی ئەرێنیە لە هاوڵاتییانی عێراقیدا".

ئەوەش لە کاتێکدایە، لەماوەی رابردوودا ناوەندی توێژینەوەی تاگێتماپ بۆ ئاستی ژیری و رۆشنبیری رایگەیاند، هاوڵاتییانی عێراقی لە ئاستی ژیری و زیرەکیدا بۆ چەندین ساڵە لەسەریەک لە ریزبەندی یەکەمی وڵاتانی عەرەبیدان.













گەلەری