سەردێڕ:

کەرکوک؛ بەهۆی تەقینەوەی بۆمبێک دوو کەس بریندار بوون

PM:11:06:23/03/2024

1000 جار خوێندراوەتەوە

بەڕێوەبەری پۆلیسی کەرکوک بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، بەهۆی تەقینەوەی بۆمبێکەوە لە گوندی بەشیر دوو کەس کە سەرقاڵی شوانی و لەوەڕاندنی مەڕوماڵات بوون بریندار بوون.


ئەمڕۆ شەممە، کاوە غەریب بەڕێوەبەری پۆلیسی کەرکوک بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، لە گوندی بەشیر بۆمبێکی کۆنی سەردەمی رژێمی پێشووی عێراق بە دوو کەسدا تەقیوەتەوە.

ئاماژەی بەوەش کرد، لە ئەنجامی تەقینەوەی بۆمبەکەدا ئەو دوو کەسە بریندار بوون و بەمەبەستی چارەسەر گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەی کەرکوک.

ئەوەشی خستە روو، ئەو دوو کەسە برای یەکترن و لە کاتی شوانی و لەوەراندنی مەڕوماڵاتدا بۆمبەکە پێیاندا تەقیوەتەوە، بەپێی زانیارییەکانیش، تەمەنی یەکێکیان ۱۰ ساڵ و ئەوی دیکەیان تەمەنی ۱٦ساڵە.

ئەوەش لەکاتێکدایە، نزیکی دوو هەفتە پێش ئێستا لە نزیک سنور، لە ناوچەی ئاسنەکوڵێن، مین بە دوو گەنجدا تەقیەوە و بەهۆیەوە یەکیان گیانی لەدەستداوە و ئەوی دیکەشیان بە سەختی بریندار بوو، هەروەها لە بارەگایەکی پاسەوانی سنوور لە کانی قرژاڵەی هەولێر، مین بە چەند پاسەوانێکدا تەقییەوە و بەهۆیەوە سیانیان گیانیان لەدەستدا و یەکێکی دیکە بریندار بوو.

سۆران محەمەد- کەرکوک














گەلەری