ئاماژەی بەوەش کرد، هاوکاری فریاگوزارییان بەسەر ٣٥٠ خێزاندا دابەش کردووە کە بریتی بوون لە سەبەتەی خۆراک و پێداویستی ناوماڵ.
پێشتریش، وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق رایگەیاند، هاوکاری فریاگوزارییان بەسەر ٢٥٠ خێزان لە دهۆک دابەش کردووە کە بەهۆی لافاوەوە زیانیان بەرکەوت.
رۆژی سێشەممەی رابردوو ١٩ـی ئەم مانگە، شەپۆلێکی بارانبارینی بەخووڕ ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستانی گرتەوە، بەو هۆیەشەوە لە دهۆک و هەولێر و هەندێک شار و شارۆچکەی دیکە لافاو دروستبوو، بەهۆی لافاوەکەشەوە لە دهۆک سێ کەس گیانیان لەدەستدا و سەدان هاوڵاتی دیکەش زەرەرمەند بوون بەهۆی ئەوەی ئاوچووە نێو ماڵەکانیانەوە.