سەردێڕ:

کارنامەی دانیشتنی رۆژی دووشەممەی پەرلەمانی عێراق

PM:06:57:23/03/2024

1164 جار خوێندراوەتەوە

پەرلەمانی عێراق کارنامەی دانیشتنی رۆژی دووشەممەی بڵاو کردەوە و تێیدا یەکێک لە مادەکان تایبەتە بە خوێندنەوەی یەکەم بۆ رەشنووسی یاسای قەرەبووکردنەوەی موڵک و ماڵی ئەو کەسانەی بەهۆی رژێمی پێشووی عێراقەوە زیانیان بەر کەوتووە.


ئەمڕۆ شەممە، پەرلەمانی عێراق کارنامەی دانیشتنی رۆژی دووشەممەی ئەم هەفتەیەی بڵاو کردەوە و تێیدا هاتووە، پێداچوونەوە بەو تانانەدا دەکرێت کە سەبارەت بە رەوایەتی ئەندامێتی هەندێک لە نوێنەرانی خانمان و پیاوان پێشکەش کراون.

ئاماژە بەوەش کراوە، خوێندنەوەی یەکەم بۆ رەشنووسی یاسای پەیوەستبوونی کۆماری عێراق بە رێککەوتنامەی تایبەت بە پێشانگا نێودەوڵەتییەکان دەکرێت، هەروەها خوێندنەوەی یەکەم دەکرێت بۆ رەشنووسی یاسای قەرەبووکردنەوەی ئەو کەسانەی بەهۆی رژێمی پێشووی عێراقەوە زیان بەر ماڵ و موڵکیان کەوتووە.

ئەوەش خراوەتە روو، خوێندنەوەی دووەم دەکرێت بۆ رەشنووسی یاسای پەیوەستبوونی عێراق بە رێککەوتنامەی نێودەوڵەتی زەیتون و زەیتی زەیتون، هەروەها خوێندنەوەی دووەم بۆ رەشنووسی یاسای ٢١ـی هەموارکردنەوەی یاسای خاوەن خانووەکان دەکرێت.













گەلەری