سەردێڕ:

راوێژکارێکی سودانی: لەگەڵ تەواوبوونی رێگەی گەشەپێداندا زیاتر لە وڵاتانی ئەوروپا نزیک دەبینەوە

PM:01:32:22/03/2024

1364 جار خوێندراوەتەوە

راوێژکاری دارایی سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاند، کارکردنی عێراق لەگەڵ بانکە ئەوروپییەکاندا دەبێتە هۆی ئەوەی ئابووری وڵات بەسەقامگیری بمێنێتەوە. دەشڵێت،" لەگەڵ تەواوبوونی رێگەی گەشەپێداندا زیاتر لە وڵاتانی ئەوروپا نزیک دەبینەوە".


ئەمڕۆ هەینی، مەزهەر محەمەد ساڵح راوێژکاری دارایی سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاند، بە هاوبەشی کارکردن لەگەڵ بانکە ئەوروپییەکاندا ئابووری عێراق سەقامگیری بەدەستدەهێنێت و پرۆژە جیاواز و گرنگەکان بە زووی تەواو دەبن.

ئاماژەی بەوەش کردووە، هەر لە رێگەی دامەزراوە داراییەکانی ئەوروپاوە ئەتوانن بە شێوەیەکی باشتر لە رووی تەکنەلۆژیا و هونەرییەوە عێراق بەرەو پێشەوە ببەن.

ئەوەشی خستووەتە روو، لەگەڵ تەواوبوونی پرۆژەی رێگەی گەشەپێداندا بە شێوەیەکی باشتر لەگەڵ وڵاتانی یەکێتی ئەوروپادا نزیک دەبنەوە و هاموشۆی بازرگانیان دەبێت بە شێوەیکی فراوانتر.

دەشڵێت، "پیویستە عێراق پەیوەندییەکانی لەگەڵ وڵاتە ئەوروپییەکاندا پتەوتر بکات بۆ گەشەسەندنی زیاتر." 













گەلەری