سەردێڕ:

بەڕێوەبەری ئاوی پارێزگای سەڵاحەدین: بەهۆی بارانەوە رێژەی ئاوی رووباری دیجلە زیادی کردووە

AM:10:11:22/03/2024

1292 جار خوێندراوەتەوە

بەڕێوەبەری سەرچاوەکانی ئاوی پارێزگای سەڵاحەدین رایگەیاند، بەهۆی بارانبارینی ئەم دواییەوە رێژەی ئاوی رووباری دیجلە زۆر زیادیکردووە.


بەسام عەبدولواحید بەڕێوەبەری سەرچاوە ئاوییەکانی پارێزگای سەڵاحەدین بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕاگەیاندووە، بارانی چەند رۆژی رابردوو بووەتە هۆی زیادبوونی رێژەی ئاوی رووباری دیجلە بە شیوەیەکی بەرچاو.

ئاماژەی بەوەش کرد، دەتوانن سوود لەو زیادبوونەی ئاوی رووباری دیجلە وەربگرن لە وەرزی هاویندا.

ئەوەشی خستەڕوو، باران بارین و زیادبوونی ئاوەکە هیچ زیانێکی گیانی نەبووە جگە لە هەندێک زیانی مادی کەم لە هەندێ شوێن.

لە هەفتەی رابردوودا شەپۆلێکی باران بارینی دوو رۆژەی بەهێز رووی لە عێراق و هەرێم کرد و بەهۆیەوە لافاو لە بەشێک لە شارەکان دروستی بوو پشووی فەرمی راگەیەنرا.













گەلەری