سەردێڕ:

وەزارەتى کشتوکاڵى عێراق: ئەمساڵ بەرهەمهێنانى گەنم ئاستی خۆبژێویی تێدەپەڕێنێت

PM:03:57:21/03/2024

812 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتى کشتوکاڵى عیراق رایگەیاند، پلانیان هەیە ئەمساڵ بۆ یەکەمجار لە مێژووى وڵاتەکەدا ئاستی خۆبژێویی لە بەرهەمهێنانى گەنم تێپەڕێنن.


لە راگەیەندراوێکى وەزارەتى کشتوکاڵى عێراقدا هاتووە، ساڵى رابردوو بەرهەمى گەنم پێنج ملیۆن تەنى تێپەڕاندووە و پێشبینی دەکرێت ئەمساڵ بەرهەمەکە زیاتر بێت و بگاتە زیاتر لە شەش ملیۆن تەن، دووپاتیکردەوە لە هەمان کاتدا رێککەوتن لەگەڵ وەزارەتی سامانە ئاوییەکان کراوە بۆ فراوانکردنی چاندنی زەوی لەگەڵ بەروبوومەکە.

باس لەوەشکراوە، ئەو نرخەی حکومەت بۆ وەرگرتنى گەنم لە جوتیاران دایناوە کە بۆ هەر تەنێک ٨٥٠ هەزار دینارە بەرزترینە لە جیهاندا، بەجۆرێک نرخی گەنمی ئوسترالی لە ٣٥٠ دۆلارەوە دەست پێدەکات واتە نزیکەی ٥٥٠ هەزار دینار.

ئەوەش هاتووە، جیاوازییەکی گەورە هەیە لە نێوان نرخی نێودەوڵەتی گەنم و ئەو نرخەی کە حکومەتی عێراق گەنم لە جوتیاران وەردەگرێت و ئەمەش پشتیوانییە بۆ جوتیاران.

ئەوەش لە کاتێکدایە، لە چەند رۆژی رابردوودا کشتوکاڵی عێراق رایگەیاند، بۆ ئەمساڵ یەک تەن گەنم بە ٨٥٠ هەزار دینار لە جوتیاران وەردەگرن.













گەلەری