سەردێڕ:

چوارچێوەى هەماهەنگى: پشتگیری تەواوی بڕیارەکانی دادگای فیدراڵی دەکەین

PM:02:49:21/03/2024

1828 جار خوێندراوەتەوە

چوارچێوەى هەماهەنگى رایگەیاند، پشتگیری تەواوی بڕیارەکانی دادگای فیدراڵی دەکەن و داواش دەکەن سەرجەم لایەنەکان پابەندى بڕیارەکانى دادگاکە بن.


لایەنەکانی چوارچێوەی هەماهەنگیی کۆبوونەوە و لە راگەیەندراوێکدا رایانگەیاند، چوارچێوەى هەماهەنگى جەخت لە گرنگیى پابەندبوون بە جیاکردنەوەى دەسەڵاتەکان دەکاتەوە و نابێت هیچ دەسەڵاتێک زیادەڕەویى بکاتە سەر دەسەڵاتێکى دیکە ئەمەش لەپێناو هاوسەنگى دەستووری و پاراستنى دەستوور لە دەرکردنى بڕیار.


ئاماژە بەوەشکراوە، بە رێز و پێزانینەوە لە کارەکانى دادگاى فیدراڵى و سەرۆکەکەى دەڕوانن و داواش دەکەن هەموو لایەنەکان رێز لە بڕیارەکانى دادگا بگرن و لە گرنگییەکەى کەمنەکەنەوە ئەگەر لە بەرژەوەندی ئەو لایەنەش نەبێت.

بەیاننامەکەى چوارچێوەى هەماهەنگى لەکاتێکدایە، شەوى رابردوو دادگاى فیدراڵى عێراق راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا هاتبوو، هێرش دەکرێتە سەریان و رێکارى یاسایی دژى ئەو کەس و لایەنانە دەگرنەبەر کە هێرشى ناڕەواى جۆراوجۆر دادگاکە تاوانبار دەکەن.













گەلەری