سەردێڕ:

لەسەر پرسی ئاسایش وهەماهەنگی ئاسایش؛ عێراق لە سیئۆڵ و واشنتۆنە

PM:01:16:21/03/2024

1072 جار خوێندراوەتەوە

بە گوێرەی زانیاریەکانی دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی، لەسەر راسپاردەی سەرۆک وەزیرانی عێراق چەند شاندێکی وەزارەتی دەرەوەی عێراق و بەرگری سەردانی سیئۆڵ و واشنتۆنیان کرد، هاوکات سەردانەکەش بەمەبەستی پرسی ئاسایش و زیادکردنی هەماهەنگی مەشقپێکردن و بەهێزکردنی ژێرخانی سەربازی عێراق دەبێت.


ئەمڕۆ پێنجشەممە، چاوگێکی ئاگادار لە وەزارەتی دەرەوەی عێراق بە ئین ئاڕ تی راگەیاند، دوای ئەوەی شەوی رابردوو فوئاد حسێن وەزیری دەرەوەی عێراق بۆ تاوتوێکردنی سێ پرسی نێوان عێراق و ئەمریکا سەردانی ئەمریکا کرد، بەرەبەیانی ئەمرۆش سابت ئەلعباسی وەزیری بەرگری عێراق بۆ هەمان مەبەست سەردانی سیئۆڵی پایتەختی کۆریای باشوری کرد کە گرنگترینیان پرسی ئاسایشی نێوان هەردوو وڵاتەکەیە.

ئاماژەی بەوەش کرد، لەسەر راسپاردەی محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ تاوتوێکردنی پرسی دۆلار و پرسی ئاسایشی نێوان ئەمریکا و عێراق و کۆریای باشور دوو شاندی باڵای عێراق بە یاوەری وەزیرانی دەرەوە و بەرگری عێراق لە واشنتۆن و سیئۆڵ تاوتوێی هەماهەنگی ئابووری وپرسی ئاسایش دەکرێت.

رێککەوتننامەی ئاسایشی عێراق و کۆریایی باشوور

بە گوێرەی زانیارییەکانی ئێن ئاڕ تی، سەردانەکەی وەزیری بەرگری دوای ئەوەدێت کە عێراق هەنگاوی ناوە بۆ فراوانکردنی ژێرخانی سەربازی و بۆ ئەومەبەستەش هەوڵدەدات سوود لە توانای تەکنەلۆژیای سەربازی ئەو وڵاتە وەربگرێت، کەماوەی زیاتر لە ٢٠ ساڵە هاوپەیمانی ئابوورین.

هاوکات بە پێی زانیارییەکان، وەزیری بەرگری عێراق لەگەڵشین وۆن سیک هاوتا کۆریەکەی لە باشووری سیئۆڵ لە باڵەخانەی تایبەتی وەزارەتی بەرگری کۆریای باشور کۆبوونەوەتەوە، و وەزیری بەرگری کۆریای باشوریش پێی راگەیاندوون، " کە وڵاتەکەمان بە هەر جۆرێک کە لە توانایاندابێت بۆ بەهێزکردنی ژێرخانی سەربازی عێراق هاوکاردەبێت، بۆ ئەو مەبەستەش رێکەوتننامەی ئاسایش نێوان کۆریای باشور و عێراق لە هەفتەکانی داهاتوودا دەخەینە بواری جێبەجێکردنەوە".

هەماهەنگی کۆمپانیا تەکنەلۆژییەکانی کۆریایی باشور لە کەرتی وەبەرهێناندا

لەو بارەیەوە راوێژکارێکی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ کاروباری ئابووری و گەشەپێدانی ئابووری بە دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی راگەیاند، بڕیارە کۆمپانیاکانی کۆریا کە تایبەتن بە وەبەرهێنان لە کەرتی پیشەسازی وتەکنەلۆژیادا دوای کۆبوونەوەیان لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی عێراق لە کۆربەندی داڤۆس سەردانی عێراق بکەن.

سەردانەکەی وەزیری بەرگریش بۆ ئەو مەبەستەیە کە سەرجەم کۆمپانیاکانی کۆریا دڵنیابکاتەوە لە ئاسایش و سەقامگیری وڵاتەکە بۆ وەبەرهینان بەتایبەت لە کەرتی پیشەسازیدا دوای ئەوەی عێراق لە ریزبەندی وڵاتانی سەقامگیردا تۆمارکرا.

رێککەوتننامەی ئاسایش و ئابووری عێراق و ئەمریکا

لە میانەی سەردانەکەدا وەزیری دەرەوەی عێراق لەگەڵ بەرپرسانی ئەمریکا تاوتوێی پلانێک دەکات کە تیایدا گۆڕانکاری لە کار و چالاکی هێزەکانی ئەمریکا دەکرێت لە خاکی عێراق و بە گوێرەی پلانەکەش کۆتایی بە ئۆپەراسیۆنە سەربازی و هەواڵگرییەکانی ئەمریکا دێت لە خاکی عێراق و بۆ هەر ئۆپەراسیۆنێک کە جێگای گومان بێت، پشت بە هێزە سەربازییەکانی عێراق دەبەسترێت.

لەلایەکی تریشەوە، بڕیارە کۆمپانیا بیانییەکان بەتایبەت ئەو کۆمپانیا دارایی و پیشەسازیانەی کە لە ئەمریکادا هەن لە دوای سەردانەکەی سوودانی سەردانی عێراقبکەن و دەست بە وەبەرهێنان بکەن ئەوەس هاوکاردەبێت لە بەرزکردنەوەی ئاستی داهاتی نانەتوی بەرێژەی ٢١٪ بەراورد بە ساڵانی رابردوو.

هێڤیدار شعبان - دیجیتاڵ میدیایی ئێن ئاڕ تی













گەلەری