سەردێڕ:

نەتەوە یەکگرتووەکان: پلەی گەرمی زەوی بەرز بووەتەوە

PM:09:22:19/03/2024

800 جار خوێندراوەتەوە

سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان رایگەیاند، بەهۆی گۆڕانی ئاو و هەواوە، جیهان لە بارودۆخێکی خراپدایە و کاتیان پێویستە بۆ چاککردنەوەی دۆخەکە. دەشڵێت،"پلەکانی گەرمی زەوی بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەتەوە".


ئەمڕۆ سێشەممە، ئەنتۆنیۆ گۆتێرێز سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان رایگەیاند، ساڵی رابردوو ئاو و هەوای جیهان گۆڕانکاری زۆری بەسەردا هات و بەپێی هەموو پێوەرەکان ئەو گۆڕانە پێشبینی نەکراو بووە و پلەی گەرمی زەوی بەرز بووەتەوە.

ئاماژەی بەوەش کردووە، کارگەکان و پیشەسازییە جیاوازەکان بەگشتی بوونەتە هۆی ئەوەی زەوی گەرم ببێت، ئەوەش کار لە توانەوەی سەهۆڵبەندەکانی جەمسەرەکانی زەوی دەکات.

دەشڵێت،" کاتێکی زۆرمان پێویستە بۆ ئەوەی رێگری بکەین لە گەرمبوونی زەوی و باروودۆخەکە باش بکەینەوە".

ئەمەش لە کاتێکدایە، هاوینی ساڵی ٢٠٢٣، لە زۆرینەی وڵاتان پلەکانی گەرما بەشێوەیەکی بەرچاو و پێشبینی نەکراو بەرزبوونەوە، بەو هۆیەشەوە لە زۆرینەی وڵاتان رێکارەکانی فێنکردنەوەی شەقام و شوێنە گشتییەکان گیرانەبەر.

لەو سەروبەندەشدا ئەنتۆنیۆ گۆتێرێز رایگەیاند، پلەی گەرمی زەوی لە بەرزبوونەوە دەرچووە و جیهان قوڵپ دەدات. ئەو قسەیەی گۆتێرێز کاردانەوەی زۆری لای میدیا جیهانییەکان دروست کرد و بووە جێگەی باس.













گەلەری