سەردێڕ:

عێراق دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی سێی فەرمانبەران دەکات

PM:02:32:19/03/2024

1364 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی دارایی عێراق رایگەیاند، دەستیان کردووە بە دابەشکردنی مووچەی مانگی سێی فەرمانبەران.


ئەمڕۆ سێشەممە، وەزارەتی دارایی عێراق رایگەیاند، بەڕێوەبەرایەتی ژمێریاری دەستی کردووە بە رێکارەکانی دابینکردنی دارایی مووچەی فەرمانبەرانی دەوڵەت و هێزە ئەمنییەکان بۆ مانگی ئازار.

ئاماژەی بەوەش کرد، داوا لە سەرجەم یەکەکانی ژمێریاری وەزارەتی دارایی لە پارێزگاکان و قائیمقامیەتەکان دەکەن پێداچوونەوە بە بەشی ژمێریاریدا بکەن بۆ تەواوکردنی مەرجەکانی دابینکردنی مووچەی فەرمانبەران.

ئەمەش لەکاتێکدایە، ماوەی زیاتر لە هەفتەیەکە عێراق بڕی ٥٦٠ ملیار دیناری بۆ مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم ناردووە و حکومەتی کاربەڕێکەر دەستی بەسەردا گرتووە و دابەشی ناکات.ئەمڕۆش یەک ملیار و نیوی دیکەی خستە سەر هەژماری بانکی حکومەتی کاربەرێکەر.

لەماوەی شەش مانگی رابردوودا حکومەتی کاربەڕێکەر تەنها یەک مووچەی دابەشکردووە، مووچەخۆران لە مانگی ٣ دان و ئەم مووچەیەی بڕیارە وەریبگرن مووچەی مانگی ١١ی ساڵی رابردووە. جیا لەوەی نزیکەی ٥٠ رۆژە مووچە دابەشنەکراوە.













گەلەری