سەردێڕ:

سبەی لەم پارێزگایە پشووی فەرمییە

PM:01:28:19/03/2024

39376 جار خوێندراوەتەوە

بەبۆنەی جەژنی نەورۆزەوە سبەی لە سەرجەم قوتابخانەکانی خوێندنی کوردی لە پارێزگای کەرکوک پشووی فەرمییە.


ئەمڕۆ سێشەممە، کامەران عەلی بەڕێوەبەری خوێندنی کوردی لە کەرکوک رایگەیاند، بەبۆنەی نزیکبوونەوە لە جەژنی نەورۆز، سبەی چوارشەممە ٢٠ـی ئازار لە سەرجەم قوتابخانەکانی خوێندنی کوردی پشووی فەرمییە.

دوێنێ حکومەتی عێراق رایگەیاند، بەبۆنەی جەژنی نەورۆزەوە رۆژی پێنجشەممەی ئەم هەفتەیە لە سەرجەم دام و دەزگاکانی دەوڵەت پشووی فەرمییە.

لەلایەکی دیکەشەوە، بە گوێرەی رۆژژمێری حکومەتی کاربەڕێکەری هەرێم، رۆژانی ٢١ و ٢٢ و ٢٣ـی ئەم مانگە لە سەرتاسەری هەرێم پشووی فەرمیی دەبێت.
دیار محەمەد - کەرکوک


 













گەلەری