سەردێڕ:

ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی: پابەندین بە کارکردن لەگەڵ عێراق لە بوارە ئاشتیخوازەکاندا

PM:07:43:18/03/2024

772 جار خوێندراوەتەوە

بەڕێوەبەری گشتی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی رایگەیاند، پابەندن بە کارکردن لەگەڵ عێراق لە بوارە ئاشتیخوازەکانی وزەدا و لەگەڵ عێراق نەخشە رێگایەک دادەنێن بۆ پەرەپێدانی کارەکانی عێراق و تەکنەلۆژیای ئەتۆمی لە بوارە ئاشتیخوازەکاندا.


ئەمڕۆ دووشەممە، رافائیل ماریانۆ بەڕێوەبەری گشتی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی رایگەیاند، عێراق یەکێکە لەو وڵاتە پێشەنگانەی لەگەڵ ئاژانسی وزەی ئەتۆمی کار دەکەن.

ئاماژەی بەوەش کرد، ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی پابەندە بە کارکردن لەگەڵ عێراق لە بەرنامە و پڕۆژە ئاشتیخوازەکاندا کە پەرەپێدانی وزە و پاککردنەوەی خاک و چارەسەرکردنی نەخۆشییەکان لەخۆدەگرێت.

ئەوەشی خستە روو، چاوەڕوانی شاندی عێراق لە هەفتەکانی داهاتوودا سەردانی بارەگای ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی بکات بۆ کارکردن لەسەر دانانی نەخشە رێگایەک بۆ پەرەپێدانی کارەکانی عێراق و تەکنەلۆژیای ئەتۆمی لە بوارە ئاشتیخوازەکاندا.













گەلەری