سەردێڕ:

عێراق نرخی گەنمی جوتیارانی دیاریکرد

PM:05:49:18/03/2024

26932 جار خوێندراوەتەوە

ئەنجوومەنی وەزاری عێراق بۆ کاروباری ئابووری، بۆ وەرزی کشتوکاڵی ئەمساڵ عێراق نرخی تەنێک گەنمی بە ٨٥٠ هەزار دینار دیاریکرد.


ئەمڕۆ دووشەممە، کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزاری عێراق بۆ کاروباری ئابووری بە ئامادەبوونی وەزیری پلاندانانی عێراق و وەزیری دارایی و وەزیری کشتوکاڵی عێراق و چەند لایەنێکی دیکەی حکومەتی عێراق بەڕێوە چوو.

دوای کۆبوونەوەکە رایانگەیاند، ئەنجومەنەکە بڕیاریداوە نرخی هەر تەنێک گەنم تەنها بۆ ئەم وەرزە کشتوکاڵییە بە بڕی ٨٥٠ هەزار دینار لە جوتیاران وەربگیرێت.

ئاماژە بەوەشکراوە ، لەسەر بنەمای تێچوونەکان و نرخی جیهانی گەنم و چەند پێوەرێکی دیکە نرخی گەنمیان بەو بڕە دیاریکردووە.

ئەمەش لە کاتێکدایە، لەسەرەتای ئەمساڵدا وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق رایگەیاند، لە رێگەی چەند رێکارێکی نوێوە هەوڵدەدەن ئاستی بەرهەمهێنانی گەنم لە عێراق بەراورد بە ساڵانی رابردوو بەرزبکەنەوە.













گەلەری