سەردێڕ:

وەزارەتی نەوتی عێراق هەناردەی نەوت بۆ چەند مانگی داهاتوو کەم دەکاتەوە

PM:04:42:18/03/2024

748 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی نەوتی عێراق رایگەیاند، بە شێوەیەکی خۆبەخشانە دەست بە کەمکردنەوەی هەناردەکردنی نەوت دەکەن.


ئەمڕۆ دووشەممە، وەزارەتی نەوتی عێراق رایگەیاند، لە چوارچێوەی دەستپێشخەرییەکانی وڵاتانی ئەندام لە ئۆپیک پڵەس بۆ جێگیرکردنی نرخی نەوت، وەزارەتەکەیان شانبەشانی ئەو وڵاتانە دەست دەکات بە کەمکردنەوەی هەناردەکردنی نەوت بە شێوەیەکی خۆبەشانە.

ئاماژە بەوەش کراوە، لە مانگەکانی داهاتوودا هەناردەکردنی نەوت کەم دەکەنەوە بۆ گەڕاندنەوەی زیادەی نەوت کە لە مانگەکانی رابردوودا تۆماریان کردبوو.

دەشڵێت،" لەگەڵ لایەنی پەیوەندیداری ئۆپیک پڵەسدا پەیوەندیمان دەبێت، بۆ ئەوەی ئەو بڕە نەوتەی کەمی دەکەینەوە لای خۆیان تۆماری بکەن لە راپۆرتەکانیاندا".

لە ماوەی رابردووشدا روسیا و سعودیە بەشێوەی خۆبەخشانە دەستیان بە کەمکردنەوەی بەرهەمهێنانی نەوت کرد و دواتریش رێکخراوی ئۆپیک پڵەس داوای لە ئەندامەکانی کرد لە ساڵی ٢٠٢٤ـیشدا بەردەوام بن کە کەمکردنەوەی ئاستی بەرهەم و هەناردەکردن.













گەلەری