سەردێڕ:

سودانی: بەردەوام دەبین لە وەبەرهێنان و چاکسازی لە کەرتی ئابووریدا

PM:12:32:18/03/2024

704 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاند، پێویستە گرنگی زیاتر بەو پڕۆژانە بدرێت کە یارمەتیدەرن لە بەرەوپێشبردنی ژێرخانی ئابووری و زۆرترین هەلی کار دەڕەخسێنن.


ئەمڕۆ دووشەممە، نوسینگەی محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، سودانی کۆبوونەوەیەکی بۆ گفتوگۆکردن سەبارەت بە بودجەی گشتی فیدڕاڵی بۆ ساڵی ٢٠٢٤ ئەنجام دا.

لە کۆبوونەوەکەدا سودانی ئاماژەی بەوە کرد، کار لەسەر تەواوکردنی سەرجەم ئەو پڕۆژانە دەکەن کە کاریگەرییان لەسەر بەرەوپێشبردنی ژێرخانی ئابووری وڵات و زیادبوونی رەخساندنی هەلی کار و دابینکردنی پێداویستییە تەندروستی و خزمەتگوزارییەکان هەیە.

باسی لەوەش کرد، بەهۆی چاکسازی لە کەرتی ئابووری وڵاتدا و وەبەرهێنان لە کەرتی گواستنەوە، تەندروستی، خزمەتگوزاری شارەوانی، پشتگیریکردنی بەرنامە کشتوکاڵییەکان و جێبەجێکردنی بودجەی ساڵی ٢٠٢٣ سەرکەوتنی بەدەستهێناوە.

ئەوەشی خستە روو، بەردەوام دەبن لە جێبەجێکردنی ئەو پڕۆژانەی کە تەواو نەکراون و کاریگەرییان هەیە لەسەر زیادبوونی داهات و دابینکردنی سەرجەم خزمەتگوزارییە سەرەتاییەکان بۆ هاوڵاتییان لە سەرتاسەری عێراقدا.













گەلەری