PM:05:41:17/03/2024
808 جار خوێندراوەتەوە
بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی پارێزگای هێلمەند لە ئەفغانستان رایگەیاند، بەهۆی رووداوێکی هاتوچۆوە لەسەر رێگای سەرەکی قەندەهار-هەرات لەنێوان ماتۆڕسکیلێک و پاسێک و تانکەرێک، ٢١ کەس گیانیان لەدەستدا و ٣٨ کەسی دیکەش بریندار بوون و بەشێکیان برینەکانیان سەختە.
ئەمڕۆ یەکشەممە، بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی پارێزگای هێلمەند لە ئەفغانستان رایگەیاند، سەر لە بەیانی ئەمڕۆ لە ناوچەی گێراشک لەسەر رێگای سەرەکی قەندەهار-هەرات رووداوێکی هاتوچۆ لەنێوان ماتۆڕسکیلێک و پاسێک و تانکەرێکدا روویداوە.
ئاماژەی بەوەش کرد، بەهۆی ئەو
رووداوەوە ٢١ کەس گیانیان لەدەستدا و ٣٨ کەسی دیکەش بریندار بوون و بەشێکیان برینەکانیان
سەختە.
ئەوەشی خستە روو، لە دوای پێکدادانەکە
تانکەرەکە گڕی گرتووە و ئەوەش بووەتە هۆی ئەوەی رووداوەکە ژمارەیەکی زۆر بریندار و
گیان لەدەستدانی لێ بکەوێتەوە.
لە مانگی کانوونی دووەمی ساڵی
٢٠٢٢ لە رووداوێک دیکەی هەمان شێوەدا لە دەروازەی سالانگ لە ناوەڕاستی شاخەکانی
زنجیرە چیاکانی هیندۆس کوشدا ٣١ کەس گیانیان لەدەستدا.