سەردێڕ:

سودانی: پێویستە بە دڵسۆزییەوە کار بۆ وڵات بکرێت و رێز لە سەرجەم چین و توێژەکان بگیرێت

PM:11:21:16/03/2024

1088 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاند، پێویستە بە دڵسۆزییەوە کار بۆ وڵات و هەموو عێراقییەکان بکرێت بەبێ جیاکاری، دەبێت رێز لە هەموو ناونیشانە خێڵەکی و نەتەوەیی و ئاینییەکان بگیرێت.


ئەمڕۆ شەممە، محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاند، عێراق ئەمڕۆ لە رێگەی بەرنامەی حکومەتەوە پابەندبوونێکی داناوە بۆ وەرگرتنی تەواوی دۆسیە ئەمنییەکان لەلایەن وەزارەتی ناوخۆوە.

ئاماژەی بەوەش کرد، ئەو رەوتە رێگە بە سوپا دەدات خۆی تەرخان بکات بۆ بنیاتنانی پێکهاتەکانی بەپێی ئەو پلان و بەرنامانەی کە پێشوەخت ئامادەکراون.

ئەوەشی خستە روو، پێویستە بە دڵسۆزییەوە کار بۆ وڵات و هەموو عێراقییەکان بکرێت بەبێ جیاکاری. وتیشی،"دەبێت رێز لە هەموو ناونیشانە خێڵەکی و نەتەوەیی و ئاینییەکان بگیرێت".













گەلەری