سەردێڕ:

وەزارەتی تەندروستی دەرچوانی بەشە تەندروستییەکان دادەمەزرێنێت

PM:02:33:15/03/2024

39032 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی تەندروستی عێراق رایگەیاند، لەلایەن وەزارەتی خوێندنی باڵاوە لیستی ئەو خوێندکارانەیان ئاڕاستە کراوە کە پێویستە دامەزراندنیان بۆ بکرێت و دەرچووی ساڵی ٢٠٢٢-٢٠٢٣ـن. دەشڵێت، " هەموو بەشە پزیشکییەکان دادەمەزرێنن".


ئەمڕۆ هەینی، وەزارەتی تەندروستی عێراق راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە، سەرجەم ئەو خوێندکارانەی کە دەرچووی ساڵی ٢٠٢٢-٢٠٢٣ـن لەلایەن وەزارەتی خوێندنی باڵاوە لە لیستێکدا ئاڕاستەی وەزارەت کراون کە دەتوانن مامەڵەی دامەزراندنیان بۆ بکەن بەگوێرەی پێوسیتی بەشەکانیان لە نەخۆشخانەکاندا.

باس لەوەش کراوە، هەریەک لە خوێندکارانی بەشە پزیشکییەکانی دەرمانسازی، ددانسازی، پزیشکی گشتی و پەرستاری و شیکاری نەخۆشییەکان و کارگێڕی تەندروستی و سەرجەم بەشەکانی تر لەڕێگەی بەستەری دامەزراندنی وەزارەتەکەوە مامەڵەکانیان بۆ دەکرێت.بۆ پڕکردنەوەی فۆڕمی دامەزراندنی بەشە پزیشکییەکان کلیک لێرە بکە..

 













گەلەری