سەردێڕ:

دوای ٢٤ ساڵ مانەوە لە پۆستەکەی؛ لە هەڵبژاردنی روسیادا سێ کەس رکابەرایەتی پوتین دەکەن

PM:12:36:15/03/2024

1912 جار خوێندراوەتەوە

بەرەبەیانی ئەمڕۆ ٩٣ هەزار ناوەندی دەنگدان لە روسیا کرانەوە و دوای ٢٤ ساڵ لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی روسیا لە هەڵبژاردنەکانی ئەمڕۆدا سەرۆکی ئێستای ئەو وڵاتە لەگەڵ سێ بەربژێری دیکەدا رکابەری بەدەستهێنانی کورسی سەرۆکایەتی دەکەن.


ئەمڕۆ هەینی، دوای ٢٤ ساڵ لە مانەوەی ڤلادمیر پوتین وەک سەرۆکی روسیا جارێکی دیکە هەڵبژاردن ئەنجام دەدرێتەوە، ئەم جارە جیاوازە و سێ کەسایەتی تر جگە لە پوتین کاندیدن بۆ سەرۆکایەتی.

هاوکات، بەگوێرەی‌ میدیاکانی‌ روسیا لە سەرانسەری ئەو وڵاتەدا، کە بە ١١ کاتی جیاواز هەڵبژاردن بەڕێوەدەچێت بە تێکڕا ١١٢ ملیۆن و ٣٠٠ هەزار کەس مافی دەنگدانیان هەیە، لە دەرەوەی وڵاتەکەش ملیۆنێک و ٩٠٠ هەزار کەس مافی دەنگدانیان هەیە کە دابەشکراون بەسەر ٩٤ هەزار و٩٠٠ ناوەندی دەنگداندا.

هەڵبژاردنەکە سێ رۆژ دەخایەنێت

لە ماوەی ١٠٠ ساڵی رابردوودا بۆ یەکەم جارە هەڵبژاردن لە روسیا سێ رۆژ بخایەنێت، ئەوەش بە درێژترین وادەی هەڵبژاردن دادەندرێت لە سەدەی رابردوودا و پێشبینی دەکرێت لە رۆژی یەکشەممەدا گۆڕانکاری گەورە لە ئابووریی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و جیهاندا رووبدات.

بە گوێرەی لیستی کار و چالاکییەکانی هەڵبژاردنەکانی روسیا چاوەڕوان دەکرێت ئێوارەی رۆژی یەکشەممە بۆ دووشەممە بەکاتی مۆسکۆ، کە دوای دوو رۆژ دەکات لە بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەکانی روسیا ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی رابگەیەندرێت.

سیناریۆکانی دووبارە بوونەوەی ڤلادمیر پوتین بە سەرۆکی روسیا چین؟

سەرەڕای ئەوەی کە هەر سێ بەربژێرەکەی سەرۆکایەتی روسیا هیچ ناکۆکییەکیان لەگەڵ ڤلادمیر پوتیندا نییە، بەڵام هێشتاش مەترسین بۆ سەر پێگەی پوتین و لە ئەگەری دەرچوونی یەکێک لە سێ بەر بژێرەکە گۆڕانکارییەکان ئەرێنی دەبن بۆ جیهان.

لە ئێستادا سێ کەسایەتی تری سیاسی روسیا بەربژێرن بۆ سەرۆکایەتی کە بریتین لە ( ڤلادیسلاڤ داڤانکۆڤ، نیکۆلای خاریتۆنۆڤ، بۆریس نادێژدین) کە لە ئەگەری دەرچوونی هەر یەکێکیاندا ئابووری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و جیهان بۆ ئاڕاستە ئەرێنیەکان دەگۆڕێت.

ئەگەر رکابەرەکانی پوتین سەرکەوتووبن پێشبینی چی دەکرێت؟

١.پێشبنینی بە ئەندامبوونی ئۆکرانیا لە ناتۆ دەکرێت لەگەڵ کۆتایی هێنان بە جەنگی ١٠ ساڵەی نێوان روسیا و ئۆکرانیا.

٢. فراوانبوونی ئاستی بازرگانی دانەوێڵە و وزە بە رێژەی ١٢٪ کە لە ئێستادا بەهۆی سزاکانی سەر روسیاوە راگیراوە.

٣.دروستبوونی هاوپەیمانی ئابووری گەشەپێدانی جیهانی برێکس و جی ٢٠ لە لوتکەیەکی نوێدا بەبێ هیچ سزایەک لەسەر روسیا و وڵاتانی تری جیهانی مامەڵەکار لەگەڵ روسیادا. 

ئەگەر دووبارە ڤلادمیر پوتین بە سەرۆکی روسیا هەڵببژێردرێتەوە چی روودەدات؟

پوتین هەوڵدەدات کە دووبارە لە خولی پینجەمی سەرۆکایەتیدا بمینێتەوە و بەشێک لە شرۆڤەکارانی سیاسیش دەڵین، ئەگەر پریکۆژین یەڤگینی مابوایە نەیدەتوانی ببێت بە سەرۆک بۆیە لەناوی برد چونکە دەبووە یەکێک لە بەربژێرە سەختەکان دژی پوتین و پۆستەکەشی دەبردەوە. 

بەگشتی شرۆڤەکارانی سیاسی و ئابووری مانەوەی ڤلادمیر پوتین وەک سەرۆک بە مەترسی دەبینن، چونکە مانەوەی وەک سەرۆک بە دووبارە هەڵبژاردنەوەی وادەکات تا ساڵی ٢٠٣٠ وەک سەرۆکی وڵاتەکە بمێنێتەوە کە ئەوەش دەبێتە هۆی، فراوانبوونی جەنگی ئۆکرانیا بەرەو ئەفریقا گۆڕینی ئاڕاستەی جەنگە بۆ فەڕەنسا کە ئەمەش مەترسییە و وایکردووە فەڕەنسا هەوڵی چاکسازی سەربازی بدات لە ئەفریقا و بەئەندام نەبوونی ئۆکرانیا لە ناتۆ گرفتەکانی بەردەم دانەوێڵە و سووتەمەنی زیاتر دەکات و پێشبینیش دەکرێت کە نرخی کەرەستە خۆراکییەکان لەوە گرانترببێت کە لە ئێستادا هەیە.













گەلەری