سەردێڕ:

راوێژکارێکی سودانی: پێشبینی دەکرێت داهاتی نانەوتی بۆ زیاتر ٢١٪ بەرز بکرێتەوە

PM:11:33:14/03/2024

1112 جار خوێندراوەتەوە

راوێژکارێکی سەرۆک وەزیرانی عێراق بە دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی راگەیاند، پڕۆژەی گەشەپێدانی ئابووری بە مەبەستی فراوانکردنی داهاتی نانەوتی بەشێکی پڕۆژەکە دەبەسترێتەوە بە هەرێم. دەشڵێت، "پێشبینی دەکەین تا ساڵی ٢٠٢٧ داهاتی نانەوتی بەرزبکرێتەوە بۆ ٢١.٢٪ ـی تێکڕای بودجەی عێراق".


ئەمڕۆ پێنجشەممە، راوێژکارێکی محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، لە میانەی کۆبوونەوەیان لەگەڵ محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق سەبارەت بە پرسی گەشەپێدانی ئابووری جەخت لە بەرزکردنەوەی داهاتی نانەوتی کراوەتەوە بە رێژەی ٥٠٪ بۆ هەر ساڵێک".

ئاماژەی بەوەش کرد، لەژێر ناونیشانی ئابووری چوار ساڵەی عێراق کە لە ساڵی ٢٠٢٣ـدا بڕیاری لەسەردرا پلانێک خراوەتە روو، بە گوێرەی پلانەکەش پێشبینی دەکرێت تا کۆتایی ساڵی ٢٠٢٧ داهاتی نانەوتی لە ٨٪ـەوە بەرز بکرێتەوە بۆ ٢١.٢٪ـی بودجەی عێراق.

باسی لەوەش کرد، لەگەڵ تەواوبوونی بەندەری فاودا ئاستی گەشەی ئابووریی عێراق بەراورد بە دوو ساڵی رابردوو کە بە گوێرەی راپۆرتەکان ئاستی گەشەی ئابووری لە ٤.٣٪ بۆ ٧.٨٪ بەرزببێتەوە. وتیشی، " هەوڵ دەدەین لەگەڵ کۆمپانیا بیانییەکان و بەتایبەت کۆمپانیاکانی ئیسپانیا و چین ئاستی گەشە بە رێژەی ٥٠٪ ـی ساڵانە بەرزبکەینەوە ".

ئەوەش لە کاتێکدایە، لە رۆژی ٥ـی ئازاردا وەزیری دەرەوەی عێراق رایگەیاند، بە مەبەستی فراوانکردن و بەهێزکردنی ژێرخانی ئابووری نانەوتی ئاسانکاری بۆ حەوت کۆمپانیای ئیسپانی کراوە کە لە کەرتی کشتوکاڵ و رێگاوباندا وەبەرهێنان بکەن.













گەلەری