سەردێڕ:

بۆ بەگژداچوونەوەی گەندەڵی؛ دەستەی دەستپاکیی عێراق پێشبڕکێیەکی راگەیاند

PM:09:35:14/03/2024

1120 جار خوێندراوەتەوە

دەستەی دەستپاکیی عێراق رایگەیاند، دەستدەکەن بە ئەنجامدانی پێشبڕکێیەک بەناوی "بەشداری کردن لە شەڕی گەندەڵی"، هاوڵاتیانیش لە رێگەی پەنجەرەیەکی ئەلیکترۆنیەوە، دەتوانن بەشداری بکەن لە پێشبڕکێکەدا.


ئەمڕۆ پێنجشەممە، دەستەی دەستپاکیی عێراق رایگەیاند، بۆ ئەوەی هاوڵاتیانی عێراق بەشداری بکەن لەگەڵیان لە رووبەڕوبوونەوەی گەندەڵیدا، پێشبڕکێیەک رادەگەیەنن بەناوی " بەشداری کردن لە شەڕی گەندەڵی".

ئاماژەی بەوەش کردووە، ئەو کەسانەی بەشداری دەکەن، توێژینەوە و بەدواداچوونەکانیان بۆ گەندەڵییەکان دەنێرن بۆ ئەو پەنجەرە ئەلیکترۆنییەی تایبەتیان کردووە بە پێشبڕکێکە.

دەشڵێت،" دیاری دارایی و مەعنەویمان بۆ ئەو کەسانە داناوە کە دەبنە براوەی پێشبڕکێکە، چونکە بەشداری دەکەن لە پرسێکی نەتەوەییدا بۆ بەگژداچوونەوەی خراپەکارییەکان".
ئەوەش لەکاتێکدایە، هەوڵەکانی حکومەتی عێراق بۆ بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی لە وڵاتدا بەردەوامە و رۆژی ٩ـی مانگی کانوونی یەکەمی ساڵی رابردووش، وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند، حکومەتی عێراق هەنگاوی بەرچاوی لە بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی لە وڵاتەکەدا ناوە. وتیشی، "بەردەوام دەبین لە هاوکاریکردنی عێراق لە رووبەڕووبونەوەی گەندەڵی".

 

 













گەلەری