سەردێڕ:

عێراق لە پلەی شەشەمی وڵاتانی عەرەبیدایە بۆ بەرهەمهێنانی تەماتە

PM:05:43:14/03/2024

1080 جار خوێندراوەتەوە

رێکخراوی خۆراک و کشتوکاڵی نەتەوە یەکگرتووەکان رایگەیاند، عێراق لە پلەی شەشەمی وڵاتانی عەرەبیدایە بۆ بەرهەمهێنانی تەماتە. دەشڵێت،" تەنها لە ساڵی ٢٠٢٣دا زیاتر لە ٧٠٠ تۆن تەماتە لە عێراق بەرهەمهاتووە".


ئەمڕۆ پێنجشەممە، رێکخراوی خۆراک و کشتوکاڵی نەتەوە یەکگرتووەکان "فاو" رایگەیاند، بەپێی ئەو داتایانەی کۆیانکردووەتەوە عێراق بۆ بەرهەمهێنانی تەماتە پلەی شەشەمی وڵاتانی عەرەبی گرتووە و تەنها لە ساڵی رابردوودا ٧٤٤ تۆن تەماتە لە عێراق بەرهەمهاتووە.

ئاماژەی بەوەش کردووە، لە پلەی یەکەمدا میسر دێت وەک گەورەترین بەرهەمهێنەری تەماتە لەنێو وڵاتانی عەرەبیدا بە بڕی شەش ملیۆن و ٢٠٠ هەزار تۆن، لە پلەی دووەمدا جەزائیر دێت بە یەک ملیۆن و٦٤ هەزار تۆن.

ئەوەش خراوەتە روو، تونس بە بەرهەمهێنانی یەک ملیۆن و ٦٤٠ هەزار تۆن تەماتە پلەی سێیەم و مەغریب بە یەک ملیۆن و ٣١٠ هەزار تۆن پلەی چوارەمی گرتووە، هاوکات سوریا بە ٧٥٧ هەزار تۆن پلەی پێنجەمی بەدەستهێناوە.













گەلەری