سەردێڕ:

لە ساڵی رابردوودا؛ رێژەی تاوان لە عێراق ٤٠٪ کەم بووەتەوە

PM:07:41:13/03/2024

700 جار خوێندراوەتەوە

راوێژکارێکی وەزیری ناوخۆی عێراق رایگەیاند، لە رێگەی چەندین رێوشوێنەوە توانیویانە رێژەی تاوان ٤٠٪ کەم بکەنەوە لە عێراق. دەشڵێت،" هەوڵدەدەین ئاستی هۆشیاری تاکەکان بەرزبکەینەوە بۆ ئەوەی کۆمەڵگەیەکی دوور لە ئاڵۆزی بنیاد بنێین".


ئەمڕۆ چوارشەممە سەعد مەعان، راوێژکاری وەزیری ناوخۆی عێراق رایگەیاند، لە ساڵی ٢٠٢٣دا بە رێژەی ٤٠٪ تاوانکاری کەمی کردووە و هەوڵ دەدرێت بۆ ئەمساڵ بە رێژەیەکی زیاتر کەمبکرێتەوە.

ئاماژەی بەوەش کردووە، وەزارەتەکەیان رێوشوێنی گرتووەتەبەر، بە هاوکاری ئەنجومەنی باڵای دادوەری، بەمەبەستی توندکردنەوەی سزاکان بۆ ئەو کەسانەی لە سیستەمی کۆمەڵایەتی عێراق لادەدەن.

دەشڵێت، "رێوشوێنی پەروەردەیی و هۆشیارکردنەوە دەگرینەبەر بۆ دەستەبەرکردنی کۆمەڵگەیەکی دوور لە تاوان".

ئەوەشی خستووەتە روو، هەوڵدەدەن لە رێگەی پەرەپێدانی زانکۆ و ناوەندەکانی خوێندندوە گەنجان دووربخەنەوە لە هەموو ئەو دیاردانەی دەبنە هۆی تاوانکاری و بەلاڕێدابردنی گەنجان.













گەلەری