سەردێڕ:

عێراق باجی گومرگ لەسەر ئاژەڵی هاوردەکراو کەم دەکاتەوە

PM:11:25:12/03/2024

932 جار خوێندراوەتەوە

ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاریدا، باجی گومرگی لەسەر گوێرەکە و مەڕ و مانگای هاوردەکراو ٥٠٪ کەمبکاتەوە، وەک هەوڵێک بۆ کەمکردنەوەی نرخی گۆشتی سوور لە بازاڕەکاندا.


ئەمڕۆ سێشەممە، نوسینگەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق رایگەیاند، لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆیاندا بڕیاریانداوە بە مەبەستی جێگیرکردنی نرخی گۆشتی سوور لە بازاڕەکاندا رێکارەکانیان توندتر بکەنەوە.

ئاماژەی بەوەش کردووە، بڕیاریانداوە باجی گومرگی لەسەر گوێرەکە و مەڕ و مانگای هاوردەکراو بۆ سەربڕین بەرێژەی ٥٠٪ پەنجا کەمبکەوە و بگاتە تەنها ٢٪ ئەو ئاژەڵانەش کە بۆ بەخێوکردن هاوردە دەکرێن باجی گومرگیان بگاتە ٥٪.

دەشڵێت، "ئەم بڕیارە لە سەرەتای دەرچوونییەوە کاری پێدەکرێت بەو مەرجەی ساڵێک پێداچوونەوەی پێدا بکرێت".

ئەمەش لە کاتێکدایە، لە ماوەکانی رابردوودا بەشێوەیەکی بەرچاو نرخی گۆشتی سوور لە بازاڕەکانی عێراق و هەرێمدا بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینی، بۆ ئەو مەبەستەش وەزارەتی کشتووکاڵی عێراق ١٩ هەزار سەر گوێرەکەی لە بەرازیلەوە هاوردەی عێراق کرد لە رێگەی دەریاوە.













گەلەری