سەردێڕ:

زیاتر لە ١٤ هەزار ژن لە تۆڕی چاودێری کۆمەڵایەتیدا تۆمار دەکرێن

PM:09:18:12/03/2024

972 جار خوێندراوەتەوە

دەستەی تۆڕی چاودێری کۆمەڵایەتی رایگەیاند، کاردەکەن بۆ تۆمار کردنی زیاتر لە ١٤ هەزار ژن لە پارێزگای ئەنبار لە تۆڕی چاودێری کۆمەڵایەتیدا.


ئەمڕۆ سێشەممە، مەحمود داود بەڕێوەبەری بەشی ژنان لە تۆڕی چاودێڕی کۆمەڵایەتی ئەنبار رایگەیاند، ساڵی رابردوو ١٠ هەزار و ٧٠٠ ژن لە ئەنبار لە تۆڕی چاودێری کۆمەڵایەتیدا تۆمار کراون.

ئاماژەی بەوەش کرد، کار دەکەن بۆ تۆمار کردنی زیاتر لە ١٤ هەزار ژنی دیکە لە تۆڕی چاودێری کۆمەڵایەتیدا و تەرخان کردنی خەرجی دارایی بۆیان.

ئەوەشی خستە روو، تاوەکو ئێستا لە ئەنبار، ٤٧ هەزار سەبەتەی خۆراک بەسەر ئەو کەسانەدا دابەش کراوە کە لە تۆڕی چاودێری کۆمەڵایەتیدان.

پێشتر، وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتیی عێراق رایگەیاند، بەپێی دوایین ئامار ٥٨٣ هەزار و ٨٠٩ ژن لە سەرانسەری عێراقدا لەلایەن وەزارەتەکەیانەوە هاوکارییەکانی چاودێری کۆمەڵایەتی عێراقیان پێدەدرێت.

هاوکات، ئەحمەد ئەسەدی وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتیی عێراق باسی لەوە کرد، لە عێراق بۆ مانگی شوبات ناوی زیاتر لە دوو ملیۆن و ١٥٠ هەزار خێزان هاتووەتەوە کە چاودێری کۆمەڵایەتی دەیانگرێتەوە.













گەلەری