سەردێڕ:

راوێژکارێکی سودانی: ساڵانە نزیکەی ملیۆنێک منداڵ لە عێراق لەدایک دەبن

PM:06:57:12/03/2024

908 جار خوێندراوەتەوە

راوێژکاری دارایی سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاند، گەشەی دانیشتوانی عێراق بەشێوەیەکی بەرچاو روو لە زیادبوونە، بەجۆرێک، ساڵانە نزیکەی یەک ملیۆن منداڵ لە سەرتاسەری عێراقدا لەدایک دەبن.


ئەمڕۆ سێشەممە، مەزهەر محەمەد ساڵح، راوێژکاری دارایی سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاند، لە ئێستادا عێراق لە ریزبەندی ئەو وڵاتەندایە کە بەشێوەیەکی بەرچاو ژمارەی دانیشتوانی زیاد دەکات و لە ساڵێکدا لە نزیکەی یەک ملیۆن لە دایکبووی نوێ تۆمار دەکرێن.

ئاماژەی بەوەش کردووە، بەرزبوونەوەی ژمارەی دانیشتوان بەو شێوەیە دەبێتە هۆی ئەوەی شارەکان فراوانتر ببن لە داهاتوودا یاخوود کەڵەکەبوونی دانیشتوان بێتە ئاراوە لە شارەکاندا.

ئەوەشی خستووەتە روو، پێویستە حکومەت رێکاری نوێ بگرێتەبەر بۆ ئەوەی لادێکان ئاوەدان بکاتەوە و دانیشتوانەکەی کۆچ نەکەن بۆ شارەکان و لەوە زیاتر قەرەباڵغی دروست نەبێت.

بەپێی ئامارێکی دەزگای هەواڵگریی ناوەندیی ئەمریکا بۆ ساڵی ٢٠٢٣، ژمارەی دانیشتوانی عێراق ٤٣ ملیۆن کەسی تێپەڕاندووە و رێژەی دانیشتوانی ناوچە شارییەکان گەیشتووەتە ٪٧١.٦ و دانیشتوانی لادێکان گەیشتووەتە ٪٢٨.٤.

هەر بەپێی ئەو ئامارەی سی ئای ئەی، رێژەی مردن بە هۆکاری جیاجیا، ساڵانە دەگاتە ١٧٢ هەزار کەس.













گەلەری