سەردێڕ:

چین؛ بەهۆی تەقینەوەی دوو کانە خەڵوزەوە ١٢ کەس گیانیان لەدەستدا

PM:05:36:12/03/2024

624 جار خوێندراوەتەوە

ئاژانسی هەواڵی چین رایگەیاند، لەماوەی ٢٤ کاتژمێردا بەهۆی دوو تەقینەوەی جیاواز لە ناوچەکانی رۆژهەڵاتی چین ١٢ کەس گیانیان لەدەستداوە و زیاتر لە ٢٠ کەسیش برینداربوون. دەشڵێت، " لەماوەی دوو مانگدا ئەمە سێیەم تەقینەوەیە لە کانە خەڵوزەکاندا".


ئەمڕۆ سێشەممە، ئاژانسی هەواڵی زینگهوای چین لە زاری بەرپرسانی چینەوە بڵاوی کردەوە، لە ئەنجامی تەقینەوەی دوو کانەخەڵوز کە دەکەونە ناوچەکانی هەردوو پارێزگای شانشی و ئەنهۆی لە رۆژهەڵاتی چین ١٢ کەس گیانیان لەدەستداوە.

ئاماژە بەوەش کراوە، یەکەم تەقینەوە لە کاتژمێر ١٠ـی شەوی رابردوودا بووە کە بەهۆیەوە پێنج کەس گیانیان لەدەستداوە و هەشت کەسیش برینداربوون کە برینی یەکێکیان سەختە.

باس لەوەش کراوە، دووەم تەقینەوە لە بەرەبەیانی ئەمڕۆدا بووە کە بەهۆیەوە حەوت کەس گیانیان لەدەستداوە و ١٢ کەسیش برینداربوون، لەو رێژەیەش برینی سیانیان سەختە و بەمەبەستی چارەسەر رەوانەی نەخۆشخانەی پارێزگای ئەنهۆی کراون.

دەشڵێت، "لەماوەی دوو مانگدا ئەمە سێیەم تەقینەوەی کانی خەڵوزە کە بەهۆیەوە ٢٢ کەس گیانیان لەدەستداوە و زیاتر لە ٤٠ کەسیش برینداربوون".

ئەوەش لە کاتێکدایە، رۆژی ١٣ـی کانوونی دووەمی ئەمساڵ ئاژانسی خینگهوای چین رایگەیاند، کانە خەڵوزێک کە دەکەوێتە دووری ٧٠٠ کیلۆمەتر لە شاری پەکینەوە تەقیەوە و بەهۆیەوە ١٠ کەس گیانی لەدەستداوە و شەش کەسیش بێسەروشوێن بوون.













گەلەری