سەردێڕ:

رۆیتەرز: تا دوای هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمریکا بڕیاری کشانەوەی هێزەکانی هاوپەیمانان لە عێراق نادرێت

PM:04:39:12/03/2024

756 جار خوێندراوەتەوە

بەرپرسێکی باڵای حکومەتی عێراق بە ئاژانسی رۆیتەرزی راگەیاند، دانوستانەکانی نێوان ئەمریکا و عێراق سەبارەت بە کشانەوەی هێزەکانی هاوپەیمانان لە عێراق، تاوەکو دوای هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمریکا درێژە دەکێشێت.


ئەمڕۆ سێشەممە، بەرپرسێکی باڵای حکومەتی عێراق بە ئاژانسی رۆیتەرزی راگەیاند، دانوستانەکانی نێوان ئەمریکا و عێراق سەبارەت بە کۆتاییهێنان بە هاوپەیمانی سەربازی ئەمریکا لەو وڵاتەدا تا دوای هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی ئەمریکا درێژە دەکێشێت.

ئاماژەی بەوەش کرد، مانگی تشرینی دووەمی ئەمساڵ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمریکا ئەنجام دەدرێت، بۆیە رەنگە بڕیاری کۆتاییهێنان بە ئەرکەکانی هاوپەیمانان لە عێراق تاوەکو ئەو کاتە بخایەنێت.

واشنتۆن و بەغدا لە مانگی کانوونی دووەمدا دانوستانەکانیان دەست پێکرد بۆ دووبارە هەڵسەنگاندنەوەی هێزەکانی هاوپەیمانان لە عێراق کە لە ساڵی ٢٠١٤ـەوە بۆ رووبەڕوبوونەوەی گروپە چەکدارەکان پێکهێنرا.

ئەمریکا لە ساڵی ٢٠١٤ بە سەرۆکایەتی هاوپەیمانییەکی نێودەوڵەتی بۆ بەرەنگاربوونەوەی گروپەچەکدارەکان گەڕایەوە ناوچەکە و لە ئێستادا نزیکەی دوو هەزار و ٥٠٠ سەربازی ئەمریکی لە عێراق و ٩٠٠ سەربازیش لە سوریا لە ئەرکێکی راوێژکاری و هاوکاریدان.













گەلەری