سەردێڕ:

دادگای فیدڕاڵی لەبارەی دەستلەکارکێشانەوەی دادوەرە کوردەکەوە هاتە دەنگ

PM:01:57:12/03/2024

29604 جار خوێندراوەتەوە

دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق رایگەیاند، دەستلەکارکێشانەوەی دادوەر عەبدولرەحمان زێباری هیچ کاریگەرییەکی لەسەر کارەکانیان نابێت، بەوپێیەی سێ دادوەری یەدەگ بوونیان هەیە.


ئەمرۆ سێشەممە، دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە، دوای ئەوەی داوەر عەبدولڕەحمان زێباری دەستلەکارێکشانەوەی خۆی راگەیاند سێ ئەندامی تری دادگاکە وەک شوێن جێگرەوەی ئەو دیاریکراون.

ئاماژە بەوەش کراوە، دەستلەکارکێشانەوەکەی هیچ کاریگەریەکی نەرێنیی لەسەر بڕیار و کارەکانی دادگای فیدراڵی دروست ناکات، لە چوارچێوەی یاساکانی دادگای باڵای فیدڕاڵی بەردەوامی بە کارەکانیان دەدەن.

ئەوەش لە کاتیکدایە ئەمرۆ سێشەممە، دادوەر عەبدولرەحمان سلێمان، ناسراو بە عەبدولرەحمان زێباری، ئەندامی دادگای فیدراڵیی عێراق لە کۆنفراسێکی رۆژنامەنووسیدا رایگەیاند، لە دوای سێ ساڵ لە ئەندامبوونی لە دادگای فیدراڵی گەیشتووە بەو بڕوایەی بە مانەوەی وەکو دادوەر لە دادگا ناگات بەو ئامانجەی کاری بۆ دەکات و ناتوانێت بەرگری لە مافەکانی هەرێمی کوردستان بکات.

باسی لەوەش کرد، بەهۆی ئەوەی نەیتوانیوە بگات بەو ئامانجانەی کاری بۆ کردووە، بڕیاری داوە دەست لە ئەندامێتی لە دادگای فیدراڵیی عێراق بکشێنێتەوە.


 













گەلەری