وەزارەتی ناوخۆی عێراق رایگەیاند، زیاتر لە ١٠٠ کەس بە تۆمەتی یاریکردن بە نرخی خۆراک و شتومەک لە بازاڕەکاندا لە بەغدا و چەند پارێزگایەکی دیکە دەستگیر کراون.
میقداد میری وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی عێراق رایگەیاند، بەڕێوەبەرایەتی گشتی بەرەنگاربوونەوەی تاوانە رێکخراوەکان لە بەغدا و چەند پارێزگایەکی دیکە زیاتر لە ١٠٠ کەسیان بە تۆمەتی قۆرغکردنی بازاڕ دەستگیر کردووە.
ئاماژەی بەوەش کرد، بەردەوام
دەبن لە دەستگیرکردنی ئەو کەسانەی هەوڵی قۆرغکردنی بازاڕ دەدەن و لە چەند رۆژی
داهاتووشدا رێوشوێنەکانیان فراوانتر دەکەن.
پێشتر، وەزارەتی ناوخۆی عێراق رایگەیاند، تیمەکانیان بەردەوامن
لە چاودێریکردنی بازاڕ و نرخی شتومەک و پێداویستییەکان و هەرکەسێک لە مانگی رەمەزاندا
هەوڵی بەرزکردنەوەی نرخەکان بدات، بە توندترین شێوە سزا دەدرێت.
ئەمەش لەکاتێکدایە، حکومەتی عێراق چەندین رێوشوێنی گرتووەتە
بەر بۆ چاودێریکردنی بازاڕ و نرخی شتومەک لە مانگی رەمەزاندا، بۆ هەرزانکردنی نرخی
گۆشتی سووریش لە بازاڕەکاندا، ١٧ هەزار سەر گوێرەکە هاوردەی عێراق کراوە.