سەردێڕ:

وەزیری نیشتەجێکردن و گەشەپێدانی ئەمریکا دەست لە کار دەکێشێتەوە

PM:11:32:11/03/2024

1192 جار خوێندراوەتەوە

وەزیری نیشتەجێکردن و گەشەپێدانی ئەمریکا رایگەیاند، لە رۆژی ٢٢ـی ئەم مانگەوە دەست لەکاردەکێشێتەوە و لە پلانیدا نیە لە داهاتوودا خۆی بۆ هیچ پۆستێک کاندید بکاتەوە.


ئەمڕۆ دووشەممە، مارسیا فۆدج وەزیری نیشتەجێکردن و گەشەپێدانی شارەکانی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا رایگەیاند، لە رۆژی ٢٢ـی ئەم مانگە دەست لە پۆستەکەی دەکشێنێتەوە.

ئاماژەی بەوەش کرد، بە هەستێکی ئاڵۆزەوە بڕیاری دەست لەکارکێشانەوەی داوە، هەرچەندە لە رابردوودا بەبێ ماندووبوون کاری کردووە لەپێناو ئەو بەڵێنەی داویەتی بۆ ئازادی و دادپەروەری.

ئەوەشی خستە روو، وازهێنانی لە پۆستەکەی لەپێناو بەسەربردنی کاتی زیاترە لەگەڵ دایکە تەمەن ٩٢ ساڵانەکەی و هیچ پلانێکشی نیە لە داهاتوودا خۆی بۆ هیچ پۆستێک کاندید بکاتەوە.

لای خۆشیەوە، کۆشکی سپی ئاماژەی بەوە کرد، لە دوای دەست لەکارکێشانەوەی مارسیا فۆدج، ئادریان تۆدمان وەکو وەزیری نیشتەجێکردن و گەشەپێدان بە وەکالەت دەست بەکار دەبێت.

مارسیا فادج، لە ساڵی ٢٠٠٨ تاوەکو ساڵی ٢٠٢١ نوێنەرایەتی ناوچەی ١١ـی لە ویلایەتی ئەهایۆ لە کۆنگرێسدا کردووە و ماوەیەک وەک سەرۆکی کۆمەڵەی ڕەشپێستەکانی کۆنگرێس کاری کردووە.













گەلەری