سەردێڕ:

مەرجەعی باڵای شیعەکانی عێراق سبەی وەک یەکەم رۆژی رەمەزان دیاری کرد

PM:07:27:11/03/2024

1052 جار خوێندراوەتەوە

نوسینگەی مەرجەعی باڵای شیعەکانی عێراق رایگەیاند، سبەی سێشەممە، یەکەم رۆژی مانگی رەمەزانە.


ئەمڕۆ دووشەممە، نوسینگەی عەلی سیستانی مەرجەعی باڵای شیعەکانی عێراق رایگەیاند، سبەی سێشەممە، یەکەم رۆژی مانگی رەمەزانە.

دوێنێ، وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئاینیی حکومەتی کاربەڕێکەری هەرێم رایگەیاند، لە دوای بەدواداچوونەکانیان مانگیان بینیووە و رۆژی دووشەممەی ئەم هەفتەیە یەکەم رۆژی مانگی رەمەزانە.

لای خۆشیەوە، دیوانی وەقفی سونەی عێراق و زۆرێک لە وڵاتانی عەرەبی رۆژی دووشەممەی ئەم هەفتەیەیان وەکو یەکەم رۆژی مانگی رەمەزان دیاری کرد.

هەروەها، هەریەکە لە وڵاتانی ئێران، ئوسترالیا، ئەندەوسیا ، سەنگافورە، مالیزیا، رۆژی سێشەممەیان وەک یەکەم رۆژی مانگی رەمەزان دیاری کردووە.













گەلەری