سەردێڕ:

فەرمانی دەستگیرکردن بۆ وەزیری پێشووی گواستنەوەی عێراق دەرچوو

PM:05:02:11/03/2024

1840 جار خوێندراوەتەوە

دەستەی دەستپاکی عێراق رایگەیاند، دادگای لێکۆڵینەوەی رەسافە فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ وەزیری پێشووی گواستنەوە ، بەتۆمەتی زیانگەیاندن بە سامانی گشتی ئەو شوێنەی کاری لێدەکرد و بەکارهێنانی پلەوپێگەکەی لە بەرژەوەندی خۆیدا دەرکردووە.


ئەمڕۆ دووشەممە دەستەی دەستپاکی عێراق رایگەیاند، بەتۆمەتی سەرپێچیکردن لە پێدانی مۆڵەتی وەبەرهێنان بۆ پرۆژەی نۆژەنکردنەوەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی کەرکوک و زیانگەیاندن بە سامانی گشتی، دادگای لێکۆڵینەوەی رەسافە فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ وەزیری پێشووی گواستنەوەی عێراق دەکردووە.

دەشڵێت،" تۆمەتبار بە پێدانی مۆڵەت بە کۆمپانیایەکی بەڕێوەبردنی فڕۆکەخانە و پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری زەمینی سەرپێچی ئەنجامداوە و یاساکانی وەبەرهێنانی شکاندووە".

ئاماژەی بەوەش کردووە، ئەو بەرپرسەی پێشوو پلەو پایەی خۆی بەکارهێناوە بۆ بەرژەوەندی کەسی خۆی.













گەلەری