سەردێڕ:

وەزارەتی ناوخۆی عێراق: لە سنوری کەرکوک باندێکی سپیکردنەوەی پارەمان دەستگیر کرد

AM:09:33:11/03/2024

892 جار خوێندراوەتەوە

ئاژانسی هەواڵگری سەر بە وەزارەتی ناوخۆی عێرق رایگەیاند، لە گوندێکى سنوورى کەرکوک باندێکى پێنج کەسیان دەستگیر کردووە کە پارەیان سپیکردووەتەوە و دۆلاریان بردووەتە دەرەوە. دەشڵێت، "ئەو باندە لەڕێگەی بەڵگەنامەى فەرمیى هاوڵاتییان هەژمارى بانکییان دروستکردووە و پارەیان سپیکردووەتەوە".


ئاژانسى هەواڵگریی سەربازیى وەزارەتى ناوخۆی عێراق رایگەیاند، باندێکی سپیکردنەوەى پارەیان لە گوندى قەرەتەپە لە سنوورى کەرکوک دەستگیر کردووە.

ئاماژەی بەوەش کرد، ئەندامانى ئەو باندە پارەیان داوە بە خەڵک لە بەرامبەر بەکارهێنانى بەڵگەنامەکانیان بۆ کردنەوەى هەژمارى بانکى و بەقاچاخ بردنى دۆلار بۆ وڵاتانى دیکە لەڕێگەى ئەو هەژمارە بانکییەوە.

باسی لەوەش کرد، ئەندامانى ئەو باندە پێنج کەس بوون و لەکاتى دەستگیرکردنیاندا بڕێک پارە و مۆبایل و پاسپۆرتیان پێبووە.

ئەوەش لەکاتێکدایە، رۆژی ١ـی مانگی ئازار وەزارەتی ناوخۆی عێراق رایگەیاند، لەپێناو پاراستنی ئابووری وڵات ئۆپەراسیۆنەکانیان بەردەوامە بە ئامانجی دەستگیرکردنی ئەو کەسانەی هەوڵی سپیکردنەوەی پارە و ناردنی بۆ دەرەوەی وڵات دەدەن.













گەلەری