سەردێڕ:

وەزیرى سەرچاوەکانى ئاوى عێراق: ئاستى ئاوى بەنداوى موسڵ حەوت مەتر سێجا بەرزبووەتەوە

AM:10:05:10/03/2024

1116 جار خوێندراوەتەوە

وەزیرى سەرچاوەکانى ئاوى عێراق رایگەیاند، بەنداوى موسڵ حەوت مەتر سێجا بەرزبووەتەوە و یەدەگى ئاوى عێراقیش بەهۆى شەپۆلەکانى باران و بەفرەوە زیاتر بووە.


عەون زیاب وەزیرى سەرچاوەکانى ئاوى عێراق بۆ رۆژنامەى سەباح باسى لەوەشکردووە، ئاستى ئاو لە بەنداوەکانى موسڵ، دووکان، دەربەندیخان، حەمرین و عوزێم بەشێوەیەکى بەرچاو زیادى کردووە و ئاوى پێویستیش بۆ باشور و ناوەڕاستى عێراق بەردەدرێتەوە.

پێشتر وەزیرى سەرچاوەکانى ئاوى عێراق رایگەیاندبوو، یەدەگى ئاوى عێراق لە حەوت ملیار مەترى سێجاوە بۆ ١٠ ملیار مەترى سێجا زیادى کردووە.













گەلەری