سەردێڕ:

لە سێ رووداوی هاتوچۆدا ١٣ کەس گیانیان لەدەستدا

PM:11:30:09/03/2024

2124 جار خوێندراوەتەوە

میدیا عێراقییەکان بڵاویان کردەوە، لە ئەنجامی سێ رووداوی جیاوازی هاتوچۆ لە سێ ناوچەی جیاواز، ١٣ کەس گیانیان لەدەستدا و سێ کەسیش بریندار بوون.


ئەمڕۆ شەممە، میدیا عێراقییەکان بڵاویان کردەوە، رووداوێکی هاتوچۆ لەسەر رێگای بابل-بەغدا روویدا و تێیدا حەوت کەس گیانیان لەدەستدا.

ئاماژە بەوەش کراوە، لە رووداوێکی دیکەی هاتوچۆدا لە جۆری وەرگەڕان لەسەر رێگای نێودەوڵەتی زی قار-موسەننا پێنج کەس گیانیان لەدەستدا.

ئەوەش خراوەتە روو، لەسەر رێگای کەرکوک-بەغدا رووداوێکی دیکەی هاتوچۆ روویدا و لە ئەنجامدا کەسێک گیانی لەدەستدا و سێ کەسی دیکەش بریندار بوون.

ئەوەش لەکاتێکدایە، رۆژی ٨ـی ئەم مانگە لە دوو رووداوی جیاوازی هاتوچۆدا لە پارێزگای دیالە، کەسێک گیانی لەدەستدا و نۆ کەسی دیکەش بریندار بوون.













گەلەری