سەردێڕ:

بەهۆی شەڕ و ململانێی نێوان دوو بنەماڵە؛ ١٢٣ کەس دەستگیر کران

PM:08:31:09/03/2024

2560 جار خوێندراوەتەوە

وەزیری ناوخۆی عێراق رایگەیاند، ١٢٣ کەسیان دەستگیرکردووە کە تێوەگلابوون لە شەڕی نێوان دوو بنەماڵە لە پارێزگای زی قار و لە ئەنجامی شەڕەکەشدا بەڕێوەبەری هەواڵگری زی قار بەهۆی بەرکەوتنی گولـلەوە گیانی لەدەستدا.


ئەمڕۆ شەممە، عەبدولئەمیر شەمەری وەزیری ناوخۆی عێراق رایگەیاند، پاش ئەوەی هەفتەی رابردوو بەڕێوەبەری هەواڵگری زی قار لە ئەنجامی شەڕی نێوان دوو بنەماڵە لە ناوچەی ئیسڵاح لە پارێزگای زی قار گیانی لەدەستدا، ئۆپەراسیۆنێکی گەورەیان ئەنجامدا بۆ دەستگیرکردنی بکەرانی رووداوەکە.

ئاماژەی بەوەش کرد، لەو ئۆپەراسیۆنەدا ١٢٣ کەس دەستگیر کران و لە ئێستادا لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی گشتی هەواڵگری و بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر لێکۆڵینەوە لەو دۆسیەیە دەستی پێکردووە.

ئەوەشی خستە روو، ئۆپەراسیۆنەکە بەردەوامە و وەزارەت بڕیاری داوە سەرجەم ئەو کەسانە دەستگیر بکات کە تێوەگلاون لە کوشتنی بەڕێوەبەری هەواڵگری زی قار.

ئەمەش لەکاتێکدایە، رۆژی ٣ـی مانگی ئازار لە ئەنجامی شەڕی نێوان دوو بنەماڵە لە ناوچەی ئیسڵاح لە پارێزگای زی قار بەڕێوەبەری بەشی هەواڵگری زی قار بەهۆی بەرکەوتنی گوللـەوە گیانی لەدەستدا و ١٠ کەسی دیکە بریندار بوون.













گەلەری