سەردێڕ:

بە تۆمەتی فرۆشتنی زێڕ و دراوی ساختە؛ باندێکی چوار کەسی دەستگیرکران

PM:11:20:08/03/2024

1288 جار خوێندراوەتەوە

دەزگای ئاسایشی نیشتیمانیی عێراق رایگەیاند، لە پارێزگای سەڵاحەدین گروپێکی چوار کەسیان دەستگیرکردووە بە تۆمەتی فرۆشتنی زێڕی ساختە و دراوی ساختە.


ئەمڕۆ هەینی، دەزگای ئاسایشی نیشتیمانیی عێراق رایگەیاند، بە پشتبەستن بەو زانیارییە هەواڵگرییانەی دەستیانکەوتووە، لە باشووری سەڵاحەدین بوونی باندێکیان پشتڕاستکردەوە کە بازرگانیان بە زێڕی ساختە و دراوی بیانی ساختەوە کردووە.

ئاماژەی بەوەش کردووە، لە هەڵمەتێکی هێزەکانیاندا توانیان ئەو باندە دەستگیربکەن کە لە چوار کەس پێکهاتبوون لەگەڵ شەش کیلۆگرام زێڕی ساختە و بڕێک دراوی بیانی ساختە.

ئەوەشی خستووەتە روو، تۆمەتباران و ئەو کەلوپەلانەی دەستیان بەسەردا گیراوە رەوانەی لایەنی یاسایی کران بۆ گرتنەبەری رێوشوێنی پێویست بەرامبەریان.













گەلەری