سەردێڕ:

ژووری بازرگانی عێراق: رێگەی گەشەپێدان وڵاتانی رۆژهەڵات و رۆژئاوا بەیەکەوە دەبەستێتەوە

PM:08:35:08/03/2024

1276 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆکی فیدراسیۆنی ژوورە بازرگانییەکانی عێراق رایگەیاند، رێگەی گەشەپێدان دەبێتە هۆی بەستنەوەی وڵاتانی رۆژهەڵات و رۆژئاوا.


ئەمڕۆ هەینی، عەبدولرەزاق زوهەیری سەرۆکی فیدراسیۆنی ژوورە بازرگانییەکانی عێراق لەگەڵ محمد زیشان باڵیۆزی نوێی پاکستان لە عێراق، کۆبوونەوە دەربارەی فراوانکردنی پەیوەندییە بازرگانی و ئابوورییەکانی نێوان عێراق و پاکستان.

لە کۆبووەنەوەکەدا زوهەیری رایگەیاند، تەواوبوونی پڕۆژەی رێگەی گەشەپێدان دەبێتە هۆی بەستنەوەی وڵاتانی رۆژهەڵات و رۆژئاوا بەیەکەوە و پەیوەندییە بازرگانییەکان بەهێزتر دەکات.

ئەمەش لە کاتێکدایە، لەماوەی رابردوودا وەزارەتی گواستنەوەی عێراق رایگەیاند، کارەکانی پڕۆژەی رێگەی گەشەپێدان بەباشی بەڕێوەدەچێت و دەرگایان کراوەیە بۆ هەر وڵاتێک کە بیەوێت بەشداری لە کارەکانی پڕۆژەکەدا بکات.

لە رۆژی ٢١ـی ئاداری ساڵی رابردوو سەرۆک وەزیرانی عێراق لەگەڵ سەرۆک کۆماری تورکیا رێککەوتن بۆ بنیادنانی هێڵی ئاسنین لە نێوان عێراق و تورکیا بە ناوی ''پڕۆژەی رێگای گەشەپێدان'' کە ئامانج لێی گواستنەوەی کەلوپەل و گەشتیارانە لە بەندەری فاوی عێراقەوە بۆ تورکیا و لەوێشەوە بۆ ئەوروپا.













گەلەری