سەردێڕ:

دەروازە سنوورییەکانی عێراق: ٢٤ کاتژمێر کار دەکەین بۆ دەستەبەرکردنی پێداویستی مانگی رەمەزان

PM:04:55:08/03/2024

868 جار خوێندراوەتەوە

دەستەی دەروازە سنوورییەکانی عێراق رایگەیاند، شەو و رۆژ کار دەکەن بۆ ئەوەی خۆراکی پێویست و تەندروست بێتە عێراقەوە وەک ئامادەکاری هاتنی مانگی رەمەزان.


ئەمڕۆ هەینی، عومەر ئەلوائیلی بەرپرسی دەستەی دەروازە سنوورییەکانی عێراق رایگەیاند، لە چوارچێوەی ئامادەکارییەکانی هاتنی مانگی رەمەزاندا ٢٤ کاتژمێر کار دەکەن بۆ ئەوەی بڕی پێداویستی و خۆراکی پێویست بێتە عێراقەوە و بەردەوامن لەوەی گشت مامەڵەکان بە ئەلیکترۆنی بکەن لە سەرجەم دەروازە سنوورییەکان.

ئاماژەی بەوەش کردووە، رێگە نادەن هیچ کاڵایەک بچێتە ژوورەوە ئەگەر وردبینی و داتای ئەلیکترۆنی بۆ نەکرێت.

دەشڵێت،" لە رێگەی ئامێرەکانی پشکنینەوە هەموو کاڵا و پێداویستییەکان دەپشکنین و گومان بکەین هەر شتێک مادەی قاچاغی تێدایە ناهێڵین بێتە وڵاتەکەمانەوە".

ئەمەش لە کاتێکدایە، بەبۆنەی هاتنی مانگی رەمەزانەوە هەموو وەزارەت و یەکە کارگێڕییە جیاوازەکانی عێراق چەند هەفتەیەکە لە ئامادەباشیدان بۆ ئەوەی پێداویستی بازاڕ پڕ بکەنەوە.













گەلەری