سەردێڕ:

لە دوو رووداوی هاتوچۆدا؛ کەسێک گیانی لەدەستدا و نۆ کەسی دیکە بریندار بوون

وێنە؛ میدیا عێراقییەکان
PM:01:45:08/03/2024

1084 جار خوێندراوەتەوە

لە دوو رووداوی جیاوازی هاتوچۆدا لە پارێزگای دیالە، کەسێک گیانی لەدەستدا و نۆ کەسی دیکەش بریندار بوون.


ئەمڕۆ هەینی، لە پارێزگای دیالە لە دوو رووداوی جیاوازی هاتوچۆدا لەسەر رێگەی بەعقوبە-مەنسوڕییە و بەعقوبە-بەغداد، کەسێک گیانی لەدەستدا و نۆ کەسی دیکە بریندار بوون.

هاوکات، تەرمی ئەو کەسەی کە گیانی لەدەستداوە رەوانەی پزیشکی داد کراوە و بریندارەکانیش بە مەبەستی وەرگرتنی چارەسەر رەوانەی نەخۆشخانە کراون.

ئەوەش لە کاتێکدایە، بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی گەرمیان لە راگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوە کرد، درەنگانی شەوی رابردوو بەهۆی رووداوێکی هاتووچۆوە دوو کەس گیانیان لەدەستدا.













گەلەری