سەردێڕ:

لە رێگای کەرکوک- بەغدا؛ بەهۆی رووداوێکی هاتووچۆوە دوو کەس گیانیان لەدەستدا

PM:08:39:07/03/2024

924 جار خوێندراوەتەوە

چاوگێکی ئەمنی بە میدیا عێراقییەکانی راگەیاند، لەسەر رێگەی کەرکوک- بەغدا لە رووداوێکی هاتووچۆدا دوو کەس گیانیان لە دەستدا.


ئەمڕۆ پێنجشەممە، چاوگێکی ئەمنی بە میدیا عێراقییەکانی راگەیاند، لەسەر رێگەی کەرکوک بەغدا نزیک ناحیەی ئەلعەزیم لە باکووری دیالە روووداوێکی هاتوچۆ روویداوە.

ئەوەشی خستووەتە روو، رووداوەکە لە جۆری وەرگەڕان بووە و دوو کەس گیانیان لە دەستدا کە هەردووکیان گەنجن. دەشڵێت،" لە ئێستادا تەرمەکان رەوانەی پزیشکی داد کراون".

ئاماژەی بەوەش کردووە، ئۆتۆمبێلەکە لە جۆری لاندکرۆزە و بەهۆی تەقینی یەکێک لە تایەکانییەوە لە رێگەکە لایداوە و وەرگەڕاوە.













گەلەری