سەردێڕ:

دەرچووانی بەشە پزیشکییەکان دادەمەزرێندرێن

PM:02:10:07/03/2024

34056 جار خوێندراوەتەوە

وەزیری تەندروستی عێراق رایگەیاند، داوا لە دەرچووانی ساڵی ٢٠٢٢-٢٠٢٣ـی بەشە پزیشکییەکانی زانکۆ عێراقییەکان و ناعێراقییەکان دەکەن فۆرمی دامەزراندن کە لە ماڵپەڕی فەرمی وەزارەتی تەندروستییەوە بڵاو دەکرێتەوە پڕ بکەنەوە بەمەبەستی دامەزراندنیان.


ئەمڕۆ پێنجشەممە، ساڵح مەهدی حەسناوی وەزیری تەندروستی عێراق رایگەیاند، بڕیاریان داوە بە دامەزراندنی دەرچووانی ساڵی ٢٠٢٢-٢٠٢٣ـی بەشە پزیشکییەکان لەسەر وەزارەتی تەندروستی.

ئاماژەی بەوەش کرد، دامەزراندن بەشەکانی پزیشکی گشتی، پزیشکی ددان، دەرمانسازی، پەرستاری و سەرجەم دەرچووانی کۆلێژ و پەیمانگا پزیشکییەکان دەگرێتەوە.

ئەوەشی خستە روو، لەماوەی داهاتوودا فۆرمێکی ئەلیکترۆنی بڵاو دەکەنەوە کە بۆ ماوەی ١٥ رۆژ کارا دەبێت، بۆیە داوا لە دەرچووانی ئەو بەشانە دەکەن ئەو فۆرمە پڕ بکەنەوە.













گەلەری