سەردێڕ:

پلاندانانی عێراق: لەمساڵدا سەرژمێری ئەزموونی و سەرژمێری کۆتایی ئەنجام دەدەین

PM:11:41:06/03/2024

900 جار خوێندراوەتەوە

وەزیرى پلاندانانی عێراق رایگەیاند، لە مانگی ئایاری ئەمساڵ یەکەم سەرژمێری ئەزموونی بە شێوەی تاقیکاری ئەنجام دەدرێت، هەروەها لە رۆژی لە ٢٠ـی تشرینی دووەمی ئەمساڵدا سەرژمێری سەرتاسەریی کۆتایی لە عێراق و هەرێمی کوردستان ئەنجام دەدرێت.


ئەمڕۆ چوارشەممە، محەمەد عەلی تەمیم، وەزیری پلاندانانی عێراق رایگەیاند، سەرژمێریی دانیشتوان گرنگییەکی تایبەتی خۆی دەبێت و لە بوودجەی ساڵی ٢٠٢٤ پارەی تەواوەتی بۆ تەرخان دەکرێت.

ئاماژەی بەوش کرد، لە مانگی ئایاری ئەمساڵدا سەرژمێرییەکی ئەزموونی بەشێوەی تاقیکاری ئەنجام دەدرێت و دواتر لە رۆژی ٢٠ـی تشرینی دووەمی ئەمساڵدا سەرژمێری گشتی لە سەرتاسەری عێراق و بە هەرێمی کوردستانیشەوە ئەنجام دەدرێت.

ئەوەشی خستە روو، داوایان لە پارێزگارەکان کردووە پێداویستییەکانی بەڕێوەبەرایەتییەکانی سەرژمێری لە پارێزگاکان ئامادە بکەن بۆ ئەوەی پڕۆسەکە بەشێوەیەکی سەرکەوتوو ئەنجام بدرێت.













گەلەری