سەردێڕ:

سودانی: ناردنى پارە بۆ هەرێم بەردەوامە و کێشەکان بەرەو چارەسەر دەڕۆن

PM:11:04:06/03/2024

6744 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆک وەزیرانى عیراق رایگەیاند، ناردنى پارە بۆ هەرێمى کوردستان بەردەوامە و زۆربەى کێشەکانی نێوان بەغدا و هەرێم بەرەو چارەسەر دەڕۆن.


محەمەد شیاع سودانى، سەرۆک وەزیرانی عێراق، لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ میدیا عەرەبییەکان باسى لەوەش کردووە، ئامانجێکیان داناوە کە دەبێت ئەو کێشانەى بە هەڵپەسێردراو لەنێوان بەغدا و هەرێم ناودەبرێن چارەسەر بکرێن.

سەرۆک وەزیرانى عێراق ئاماژەى بەوەش کرد، کێشەکانى نێوان هەرێم و بەغدا زیاتر هونەرین نەک سیاسى، کێشە هونەرییەکانیش پەیوەندییان بە چەند شتێکەوە هەیە.

ئەوەشی خستە روو، دەستپێکردنەوەى هەناردەى نەوتى هەرێم پەیوەندی بە بڕگەیەکی یاسای بودجەوە هەیە و پێویستە هەموار بکرێتەوە، بەوپێیەی ئەو بڕە پارەیەی کە وەک تێچووى بەرهەمهێنانى نەوت لە بودجە دیاری کراوە، کەمترە لەو تێچووەى کە لە گرێبەستى وەزارەتى سامانە سروشتییەکانى هەرێم و کۆمپانیاکانی نەوتدا هاتووە و ئەوانیش هەوڵی دۆزینەوەى چارەسەر دەدەن بۆ کێشەکە.

ئەوەشى ئاشکرا کرد، بودجە لە دیاریکردنى ئەرکى بەغدا و هەرێم روونە و ناردنی پارەش بۆ هەرێم بەردەوامە. وتیشی، "خواستێکى جددى هەیە لەلایەن هەموو لایەنەکانەوە بۆ چارەسەرکردنى سەرجەم کێشە ئیداریی و تەکنیکیەکان".













گەلەری