سەردێڕ:

بۆ رێگریکردن لە بەرزبوونەوەی نرخی شتومەک لە رەمەزاندا؛ رێکارێکی نوێ دەگیرێتە بەر

PM:05:48:06/03/2024

2868 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی ناوخۆی عێراق رایگەیاند، تیمەکانیان بەردەوامن لە چاودێریکردنی بازاڕ و نرخی شتومەک و پێداویستییەکان و هەرکەسێک لە مانگی رەمەزاندا هەوڵی بەرزکردنەوەی نرخەکان بدات، بە توندترین شێوە سزا دەدرێت.


ئەمڕۆ چوارشەممە، میقداد موسەوی، وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی عێراق رایگەیاند، تیمەکانی وەزارەتی ناوخۆ لەگەڵ تیمەکانی وەزارەتی بازرگانی بەردەوامن لە هەڵمەتی چاودێریکردنی بازاڕ و نرخەکان، هاوکات، رێگری دەکەن لە بەرزکردنەوەی نرخی شتومەکەکان لە بازاڕدا.

ئاماژەی بەوەش کرد، هەر کەسێک بیەوێت لە مانگی رەمەزاندا نرخی شتومەک و پێداویستییەکان بەرز بکاتەوە، لێپێچینەوەی لەگەڵ دەکرێت و توندترین سزا دەدرێت.

ئەمەش لەکاتێکدایە، حکومەتی عێراق چەندین رێوشوێنی گرتووەتە بەر بۆ چاودێریکردنی بازاڕ و نرخی شتومەک لە مانگی رەمەزاندا، بۆ هەرزانکردنی نرخی گۆشتی سووریش لە بازاڕەکاندا، رەزامەندییان دەربڕیوە لەسەر هاوردەکردنی ١٧ هەزار سەر گوێرەکە بۆ عێراق.













گەلەری