سەردێڕ:

وەزیری نەوتی عێراق: ئاستی بەرهەمهێنانی بەنزین بەرز دەکەینەوە

PM:11:17:05/03/2024

1032 جار خوێندراوەتەوە

وەزیری نەوتی عێراق رایگەیاند، لە رێگەی چەند پرۆژەیەکەوە ئاستی بەرهەمهێنانی بەنزین لە عێراق بەرز دەکەنەوە. دەشڵێت،" چەند جارێک ئامادەکردنی رەشنووسی یاسای نەوت و غازمان لەگەڵ هەرێم تاوتوێ کردووە".


ئەمڕۆ سێشەممە حەیان عەبدولغەنی وەزیری نەوتی عێراق رایگەیاند، پڕۆژەیەکی ئومێدبەخش لە پاڵاوگەکانی باشووری عێراقدا هەیە بۆ بەرهەمهێنانی بەنزین بە توانای ٤٥٠٠ مەتر سێجا.

ئەوەشی خستووەتە روو، ئەو پاڵاوگانە دەبنە هۆی ئەوەی هاوردەکردنی بەنزین نەهێڵن یان کەمی بکەنەوە و لە دوای ساڵی ٢٠٢٥ پێشبینی دەکەن هاوردەکردنی وەرگیراوەکان لە نەوت رابگرن.

ئاماژەی بەوەش کردووە، لەگەڵ کۆمپانیا بیانییەکاندا کاردەکەن بۆ ئەوەی لە عێراق وەبەرهێنان لە کەرتی نەوتیدا بکەن.

دەشڵێت، "چەند جارێک ئامادەکردنی رەشنووسی یاسای نەوت و غازمان لەگەڵ بەرپرسانی هەرێمی کوردستان تاوتوێ کردووە و بەشێکیمان ئامادە کردووە، بەڵام هەندێک هۆکار بوونەتە رێگر لەبەردەمماندا کە یاساکە تەواو بکەین".













گەلەری