سەردێڕ:

سودانی: لەگەڵ تەواوبوونی رێگەی گەشەپێداندا گرنگی بە پرۆژەکانی دیکەش دەدەین

PM:06:22:05/03/2024

1116 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاند، لەگەڵ تەواوبوونی پرۆژەی رێگەی گەشەپێداندا گرینگی بە پرۆژەکانی دیکەش دەدەن لە عێراق.


ئەمڕۆ سێشەممە، نوسینگەی سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاند، محەمەد شیاع سودانی پێشوازی لە شاندێکی رێکخراوی دارایی نێودەوڵەتی کرد، بە رابەڕایەتی هالە روحو جێگری سەرۆکی دامەزراوەکە بۆ کاروباری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست.

ئاماژەی بەوەش کردووە، لە کۆبوونەوەکەدا پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان رێکخراوەکە و پەرەپێدانی ئابووری عێراق و بوارەکانی بەرهەمهێنان تاوتوێ کراوە لەگەڵ گەشەپێدانی کەرتی نانەوتی.

دەشڵێت،" رێکخراوی دارایی نێودوڵەتی پشتیوانییەکانی خۆی بۆ حکومەتی عێراق دووپات کردەوە و پشتگیریکردنی خۆی دەربڕی لە گەشەپێدن و پێشخستنی گەشەی کەرتە ئابوورییە جۆراوجۆرەکان لە عێراق".

سودانی رایگەیاند، لەگەڵ تەواوکردنی پرۆژەی رێگەی گەشەپێداندا گرنگی بە تەواوکردن و پەرەپێدانی پرۆژەکانی دیکەش دەدەن.













گەلەری